له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وته‌بێژی فه‌ڕمی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی دانا.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (9/4/2015) مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو به سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامانی، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .
هه‌روه‌ك هاتووه، كۆبونه‌وه‌كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی رزگاربوونی گه‌لانی عیراق له‌ده‌ست رژێمی داگیركه‌رو سته‌مكاری به‌عس له (9-4-2003)، به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی دوباره پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هه‌موو گه‌لانی عیراق به‌گشتی و گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد‌و ئه‌و رۆژه‌ی به مێژوویی وه‌سفكرد.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش دراوه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌ی تاوتوێكرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستور پێویسته له رێگه‌ی په‌رله‌مان و به‌سازانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و پێكهاته‌كانی هه‌رێم بێت و یه‌كڕیزی و ته‌بایی و تۆكمه‌یی نێوماڵی كوردستانی و یه‌ك هه‌ڵوێستیمان ستراتیژبێت بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و چاره‌سه‌ری گشت كێشه‌و گرفته‌كان.
هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هیوا میرزا سابر به وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ست نیشان كرا .
پ.ز