له‌ئێستادا جێرتود ویڤه‌ر به ته‌مه‌نترین كه‌سه له جیهاندا كه ته‌مه‌نی 116 ساڵه و له ویلایه‌تی ئه‌ركه‌نساسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی. ویڤه‌ر پێیوایه كلیلی ته‌مه‌ندرێژی باشبوونه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا.
ویڤه‌ر له‌دایكبووی 4-7-1898ه‌و له سه‌نته‌رێكی چاوێری به‌ساڵاچوان له شاری كامدین ده‌ژی و هه‌فتانه سێ جار له‌سه‌ر كورسی گه‌ڕۆك وه‌رزش ده‌كات و رۆژانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سێ ژه‌م نان ده‌خوات.
ویڤه‌ر له 116هه‌م ساڵیادی له‌دایكبوونیدا له‌كاتێكدا نامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشت، رایگه‌یاند: "به‌شێوه‌یه‌ك ره‌فتارم له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا كردووه كه ویستومه ره‌فتارم له‌گه‌ڵدا بكرێت".
ئه‌م ژنه به‌گوێره‌ی گروپی جێرنتۆلۆجی لۆس ئه‌نجلوس به ته‌مه‌نترین كه‌سه له جیهاندا. ویڤه‌ر له ژن و پیاوێكی جوتیار له شاری ئه‌ركه‌نسۆ له نزیك سنووره‌كانی ته‌كساس له‌دایكبووه.
كاتی لانجلی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری چاودێرییه‌كه ده‌ڵێت، پاش خانه‌نشینبوونی ویڤه‌ر، له‌گه‌ڵ كچه‌زاكه‌ی ژیاوه و پاشان له ساڵی 2009 له‌كاتێكدا كچه‌زاكه‌ی توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بووه، ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری ته‌ندروستی راهێنانه‌وه‌ی سیلڤه‌ر ئواكس كراوه. كاتی ده‌شڵێت، به‌ڕاستی خانمێكی نایابه.
ویڤه‌ر كوڕێكی ته‌مه‌ن 93 ساڵی هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ریگیوله‌ر سه‌ردانی دایكی ده‌كات.
كاتی وتیشی: "ئه‌و ژنه ده‌ڵێت هۆكاری ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌كه‌تی ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستی به‌سه‌ردا دراوه ئه‌و شێوازه‌یه كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا كردووه".
له ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: reuters.com