“تاریق هاشمى” له هه‌وڵى دروست‌كردنى پارتێكى سیاسى نوێى سیاسى دایه بڕیاره له داهاتوودا ته‌واوى به‌رنامه‌ى پارته‌كه بخاته‌ڕوو كه پێشبینى ده‌كرێت باره‌گاشى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان هاشمى ده‌یه‌وێت له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان لیستى تایبه‌تى هه‌بێت یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له حزبه سوننیه‌كان پاڵپشتى بكه‌ن و لیستێكى به‌هێز دروستبكه‌ن.
به‌پێى زانیارى (باس‌نیوز)لیستى عێراقییه‌ى كۆن و هاوپه‌یمانى نیشتیمانیی عێراقى ئێستا كه “ئه‌یاد عه‌لاوى”، سه‌رپه‌رستى ده‌كات له‌هه‌وڵ دایه په‌یوه‌ندى به هاشمیه‌وه بكات تا له‌و ڕێگایه‌وه بێته ناو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌وه، به‌ڵام پێشبینى ناكرێت هاشمى به‌و داوه‌یه ڕ‌ازى بێت چونكه نایه‌وێت پرۆژه‌ى پارته نوێیه‌كه‌ى تێكه‌ڵى لیستێك بكات.
هاشمى له په‌یجى تایبه‌تى خۆى ڕه‌خنه له‌حكوومه‌تى عێراق ده‌گرێت به‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، فه‌رمانى داوه به‌وه‌ى حه‌شد راسته‌وخۆ بخرێته ژێر فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ى ئێستاوه ئاسته‌مه حه‌شدى شه‌عبى پارێزه‌رى عێراقییه‌كان بێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى سوننه‌كان ده‌بێت هێزێكى تایبه‌تیان بۆ دروستبكرێت.
به‌پێى هه‌مان زانیارى (باس‌نیوز)هاشمى ئامانجى ئه‌وه‌یه كه لقێكى پارته‌كه‌ى له كوردستان بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه سه‌ركه‌وتونابێت چونكه دواجار په‌رله‌مان له‌و باره‌وه بڕیار ده‌دات.
تاریق هاشمى سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌ى عێراق به‌تۆمه‌تى پاڵپشتى تیرۆر له‌لان نورى مالیكه‌وه له عێراق ده‌ركرا دواتر به‌ره و وڵاتى توركیا به‌ڕێكه‌وت ئێستاش هاشمى له توركیا كارى سیاسى ده‌كات.