سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له پاراستنی یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوا ده‌كاته‌وه‌و به پێویستیشی ده‌زانێت لایه‌نه‌كان به ته‌بایی و برایه‌تی له ته‌ك یه‌كتردا كار بۆ به‌هێزتركردنی دۆزی كورد بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی نیسانی 2015، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا كرد كه پێكهاتبوون له حه‌مید ده‌روێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له سووریا و سعود مه‌لا سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان له سووریا و ئیبراهیم برۆ سكرتێری پارتی یه‌كێتیی كورد له سووریا.
هه‌روه‌ك هاتووه، له دیداره‌كه‌دا شاندی میوان سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێم-یان كرد بۆ ئه‌و په‌رۆشییه‌ی كه بۆ بارودۆخی رۆژئاوا هه‌یه‌تی و هه‌وڵی بارزانیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی گوتاری كورد‌و یارمه‌تیدانی دۆزی كورد له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا به‌رز نرخاند.
له هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا ئه‌وه‌ش هاتووه، له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی هه‌رێم وێڕای ئاماژه‌دان به هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆز‌و ته‌مومژاوییه‌ی له سووریادا هه‌یه، جه‌ختی له پاراستنی یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاوا كرده‌وه‌و به پێویستیشی زانی كه لایه‌نه‌كان به‌ته‌بایی و برایه‌تی له‌ته‌ك یه‌كتردا كار بۆ به‌هێزتركردنی دۆزی كورد بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و مه‌ترسیی گۆڕانی دیموگرافی ناوچه كوردنشینه‌كانی رۆژئاوای كوردستان خرایه به‌رباس و ئه‌وه‌یش باسكرا كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان و بوونی ناكۆكی له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان مانه‌وه‌ی كورد له رۆژئاوا ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره.