بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر له‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی كه‌وتووه، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا زۆرترینی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی مانگی شوبات وه‌رده‌گرن و بۆ ره‌شنووسی یاسای بودجه‌ی 2015ش رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانن به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم به‌ته‌واوه‌تی بنێرێت و پێی وایه هاتنی یاساكه بۆ په‌رله‌مان چه‌ند مانگێكی دیكه‌ی پێده‌چێت.
بودجه له‌م قۆناغهدایههیڤا حاجی میرخان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی هێشتا ره‌شنووسی بودجه‌ی 2015ی ئاماده نه‌كردووه و به‌رده‌وامه له‌كاركردن تیایدا، به‌و پێیه‌ی تازه به‌غدا گلۆپی سه‌وزی هه‌ڵكردووه‌و پاره ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم.
وتیشی: "ئه‌گه‌ر ئێمه بودجه‌ش په‌سه‌ند بكه‌ین و به‌غدا پاره ره‌وانه نه‌كات ئێمه چی وه‌ڵامی خه‌ڵكی بده‌ینه‌وه، بۆیه هیوادارین حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2015ی هه‌رێم له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت".