خۆسێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی پێی وایە پێویستە یەکێتی تۆپی پێ جیهانیی 'فیفا' خەڵاتی بالۆن دۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان ڕابگرێت.
ئەم بۆچونەی سپەیشەل وەن لەگەڵ هەمان بۆچونی ئارسین ڤینگەری ڕکباریدا یەک دەگرێتەوە کاتک ڕاهێنەرەکەی ئەرسیناڵ گومانی شەرعی بوونی ئەو خەڵات کردبوو.
لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی، مۆرینهۆ وتی :"پێم وابێ ئاریسن ڤینگەر قسەیەکی گرنگی کردووە، ئەو دژی بالۆن دۆرە، منیش هەمان بۆچونم هەیە، چونکە لە ئێستادا تۆپی پێ بەهاکانی خۆی لەدەست دەدات و زیاتر بایەخ بە تاکە یاریزانێک دەدرێت".
وتیشی :"ئێمە هەمیشە سەیری ئاستی یاریزانەکان دەکەین، ئاماری تاکە یاریزانێک، کام یاریزان زۆرتر ڕادەکات؟ ئەگەر تۆ ١١کم ڕابکەیت و من ٩کم ئەمە وا دەکات تۆ یاریزانێکی باشتر بیت لە من؟ نەخێر، تۆپی پێ بەو جۆرە نییە".
لەکۆتایی وتەکانیدا ڕاهێنەرەکەی پێشووی ڕیال مەدرید وتی :"بۆ من تۆپی پێ یارییەکی بە کۆمەڵە، پێشوازی لەهەموو ئەو یاریزانانە دەکەین کە دەیانەوێت تیپەکەمان باشتر بکەن، بەڵام پێویستە تۆ خۆت هیلاک بکەیت بۆ باشتر کردنی ئێمە، نەک ئێمە خۆمان هیلاک بکەین بۆ باش کردنی تۆ، وەکو ڕاهێنەر پێویستە هەموو ڕۆژێک ئەم پەیامە بە یاریزانەکان بڵێیت".
جێی ئاماژەیە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هاونیشتیمانی خۆسێ خەڵاتی بالۆن دۆری ساڵی ٢٠١٤ی بەدەستهێنا، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی گۆڕینی بۆچونی ئەو ڕاهێنەرە لەسەر خەڵاتەکە.