ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد 100 تا 200 هه‌زار دینار زیاد ده‌بێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی عیراق تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: مووچه‌ی كارمه‌ندانی چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد 100 تا 200 هه‌زار دینار زیاد ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند": مووچه‌ی جێبه‌جێكاری داد، دادنووس، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری خانووبه‌ره و، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی چاودێری ناكامه‌كان، دووسه‌د هه‌زار دینار زیاد ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه فه‌رمانبه‌رانی تری وه‌زاره‌تی داد 100 هه‌زار دینار سه‌ره مووچه‌یان پێده‌درێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه ئه‌و زیادبوونی مووچه‌یه له یاسای "ڕسووم عه‌دلیه" هاتووه كه ڕۆژی شه‌شی نیسان له په‌رله‌مانی عیراق په‌سه‌ند كرا.
روونیشیكرده‌وه ئه‌و یاسایه و زیادبوونی مووچه‌كه دوای ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.