هه واڵ

سه ردێڕ

هه واڵ
هه واڵ
جاري التحميل ...
هه واڵ

خەسوم ژیانمانی کرد بەقوربانی


ماڵی خەسووم ژیانی ھاوسەریان لێ تێکدام، ئەمە وتەی سارای تەمەن ٢٩ ساڵانە کە لە سەرەتای تەمەنی گەنجێتی دایە، بەڵام بێوەژنی زۆر لا خۆشترە لەو بارەی کە تیایەتی .

سارا دەڵێت" بیرم لەوە کردەوە  قسەی باوی کۆمەڵگا دواکەوتوەکەم کە دەڵێن تەڵاق دراوە زۆر لە قسەکانی خەسووم خۆشترە کە رۆژانە پێیدەوتم، تەمەنم ٢٤ ساڵ بوو ئەو کەسەی کە خۆم خۆشم دەویست بە رەزامەندی خۆم ژیانی ھاوسەرگیریم لەگەڵی پێک ھێنا مەرجی ھاوسەرگیرم ئەوە بوو کە دوور لە ھەموو کەسێک ژیانێکی سادەو ساکار بەسەر بەرین، بۆیە داوای ماڵی جیایم کرد و داواکەی جێبەجێکردم، ژیانی ھاوسەرگیریم زۆر خۆش بوو بە یەکەوە دەژیاین و ھەرکاتێک دەچوومە سەردانی ماڵی خەسووم ھەرچیەکیان بکردایە و چیان بووتایە کە دەھاتمەوە ماڵەکەی خۆم و ھاوسەرەکەم دەیوت گۆی مەدەرێ لەبەر خاتری من، منیش لەبیرم دەچۆوە بەم شێوەیە ژیانم بەسەر برد دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر نزیکەی ٢ ساڵ پێکەوە ژیاین خوا منداڵێکی پێ بەخشین .

دوای ماوەیەک لە پێکەوە ژیان ماڵی خەسووم بە مێردەکەمیان دەوت بۆ نایەیتە نھۆمی سەرەوە و ژوری زیادەی لێیە کرێی خانوو بۆ دەدەیت بەردەوام ئەم قسەیەیان دووبارە دەکردەوە تا رازیان کردین بچینە ئەوێ ماوەی ساڵێک پێکەوە لەوێ ژیاین، بەڵام چ ژیانێک ھەر ئەوەبوو رۆژگارم بەرێ دەکرد چەند جار بیرم لەوە دەکردەوە خۆم بکوژم، بەڵام لەبەر خاتری خۆشەویستی مێرەکەم و منداڵەکەم نەمدەتوانی ئەو کارە بکەم، ناکۆکی بەردەوام و کێشەو دەستێوەردانی بەردەوامی ماڵی خەسووم وای لێکردم نەتوانم چیتر بەرگە بگرم ئەگەر قسەکانم بۆ خەڵکی باس بکەم یاخوت بیکەم بە کتێبێک ھێشتا ئەوەی لە دڵمایە ناتوانم باسی بکەم لەوانە ئەمانە وەک سزای دەرونی وابوون بۆ من لەگەڵ خۆگۆرینم پیًَم دەوترا بۆ کوێ دەچیت، بەیانیان درەنگ ھەستامایە پێیان دەوتم ئوتێلە، بۆ ھەرکوێیەک بچوومایە دەبوایە خەسووم لەگەڵ خۆمان ببردایە ئەم قسانەو زۆر شتی تریش کە لە باس کردن نایەن منیان گەیاندە ئەوەی توشی نەخۆشی دەرونی ببم، بۆیە داوام لە ھاوسەرەکەم کرد کە دەمەوێت ژیانێک بژیم تەنھا ھەردووکمان بریار لەسەر منداڵەکەمان بدەین تەنھا خۆم دایکی منداڵەکەم بم، دووبارە خەسووم نەیھێشت ماڵ جیاکەینەوە وتی گەر کورەکەم ماڵت بۆ جیاکاتەوە حاشای لێدەکەم، ئەوەش ھۆکار بوو کە نەیتوانی لە قسەی دایکی دەربچێت، دواجار گەیشتمە ئەو بروایەی جیا ببمەوە، چونکە چیتر بەرگەی ئەو دۆخەم ناگرت کە تیایدا بووم .

دوای بریاردانم لە جیابونەوە چوومە دادگاو داوای یاسایم تۆمارکرد بۆ جیابوونەوە، چونکە ھاوسەرەکەم ئامادە نەبوو لێم جیابێتەوە تا ئەو رۆژەی ماڵیشم بەجێ ھێشت زۆر بە ھێمنی گفتوو گۆمان دەکرد و پێم وت تۆ ئامادە نیت بۆ ژیانی خۆت بژیت منیش وەک تۆ دایک و کوسوکارم ھەیە کە لەگەڵ تۆ دەژیم ژیانی خۆمانم لا گرنگتەو بەجێم ھێشتوون، بەڵام تۆ ئامادە نیت ئەو کارە بکەیت ئەزانم منت دەوێت، بەڵام ناتوانی خۆشبەختم بکەی بۆیە ھەردووکمان بە چاوی پر گریانەوە یەکمان بە جێھێِشت و لە دادگاش لە ھەموو مافەکانم خۆش بووم تەنھا ئەوە نەبێت کە منداڵەکەم لای خۆم بێت و بە ھیچ شێوەیەک نایان دەمەوە .

دوای ئەوەی لە دادگا جیابووینەوە کۆتای بە کێشەکەمان ھێنرا و ژیانی خۆم لە ماڵی باوکم لەگەڵ منداڵەکەمدا بەسەر دەبرد دوور لە قسەی رەق و کێشەو گرفت ھەستم بەوە دەکرد کە مرۆڤم و دوو بارە دەتوانم بژیم بە سەربەستی بێم و برۆم و کاری خۆم ئەنجام بدەم نزیکەی ساڵێک تێپەری بۆ جاری دووەم ژیانی ھاوسەرگیرم ئەنجامدا و منداڵەکەشم ھەر لای خۆمە، چونکە لە سەرەتادا بەھاوسەرەکەم وت کە بە ھیچ شێوەیەک دەست لە منداڵەکەم ھەڵناگرم ئەویش رازی بوو وتی چۆن تۆم دەوێت منداڵەکەشت بە ھەمان شێوە وەک منداڵی خۆم بە خێوی دەکەم بەڵێنەکەی وەک خۆی بردە سەروو ئێستا ژیانی ھاوسەریم زۆر خۆشە .

جێی باسە " زۆر لە ھاوسەرەکان بە ھۆی دەستێوەردانی کەسە نزیکەکانیانەوە ژیانی ھاوسەریان لێ تێکدەچێت کە رۆژانە لە داگاکاندا ەندین چیرۆکی ھاوشێوە ھەیە، مەبەست لە بڵاوکردنەوەی ئەم چیرۆکە تەنھا بۆ ھۆشیاری خێزانەکانە لە بەسەربردنی ژیانێکی ئاسودە، کەسانی تری لەم جۆرە ئیجگار زۆرن لە کۆمەڵگادا کە ناھێڵن کەسەکان لە ژیانی خۆیاندا بژین وەک سارا دەڵێت " من چەندەھا ھاورێی خۆم ھەیە کە وەک منن و ناوێرن لەتاو توانجی کۆمەڵگا یاخووت ماڵی باوکیان کە پشتیان ناگرن لە ھاوسەرەکانیان جیاببنەوە، بەڵام من بیرم کردەوە لە یاساو لە ئایندا رێگە دراوە بە جیابوونەوە و رێگە نەدراوە بە خۆکوشتن، بۆیە لە رێگەی پەنابردن بۆ یاسا توانیم خۆم لەو ژیانە دۆزەخە رزگار بکەم .


هه مومافێكی پارێزراوه بۆ

ئــایینده پۆست

2016