لەسەر دەستورو سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.
تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە هەوڵێكی لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بڵاوكردووەتە كە ڕۆژی یەكشەممە بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
لە كۆبوونەوەكەشدا پرسی دەستوور و دروستكردنی سازانی نیشتمانی لەنێوان لایەنە سیایەكاندا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
لە هەواڵەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە سەركردایەتی پارتی بۆ وەرگرتنی سەرنج و بڕیاری ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كۆبوونەوەكە ئەنجام دەدات.
پێشتریش لەسەر پرسی هەمواركردنەوەی دەستوری هەرێم و ماوەی سەرۆكایەتی بارزانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانی چوار لایەنی سیاسیان كردو بڕیارە سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش بكەن.