به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك‌و ده‌رمانه‌وه داعش ده‌ستیكردووه به‌گولله‌بارانكردنی چه‌كداره برینداره‌كانی‌و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ رۆژانی داهاتووش به‌رده‌وام بێت.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) داعش له‌چه‌ند شوێنێكی جیاوازی شاری موسڵ 21 چه‌كداری برینداری خۆی گولله‌بارانكردووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی خواردن‌و ده‌رمانی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه بۆ برینداره‌كان‌و بوونه‌ته بارگرانی به‌سه‌رشانی رێكخراوه‌كه‌وه.
ئه‌و میدیایانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه هۆكارێكی تری گولله‌بارانكردنی برینداره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه داعش گومانی هه‌یه له‌نزیكبوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێرشبردن بۆ سه‌ر موسڵ، بۆیه نایه‌وێت چه‌كداره‌كانی به‌برینداری بكه‌ونه ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان.
