هه واڵ

سه ردێڕ

هه واڵ
هه واڵ
جاري التحميل ...
هه واڵ

لە كۆبانێ شەڕڤانانی یەپەگە چەند گوندێكیان ئازادكرد

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی پاككردنەوەی گوندەكانی سەر بە كۆبانێ لە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، لە باشوور و خۆرهەڵاتی شارەكە دوو گوند لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە ئازادكران .

ئاری هەركی لێكۆڵەرو چالاكوانی سیاسی بە خەندانی راگەیاند: " لە ئۆپەراسیۆنەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەلدا بۆ پاككردنەوەی گوندەكانی سەر بە كۆبانێ لە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، شەر و پێكدادانی سەخت لە نێوان هەردوولادا دروست بووە."

وتیشی : " شەڕڤانانی یەپەگە لە باشوور و خۆرهەڵاتی كۆبانێ ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامداو 
هەر دوو گوندی چەلەبی و گولتەپەشیان ئازادكرد " . 

ئەوەشی خستەڕوو : " شەڕڤانانی یەپەگە توانیویانە دوو ئۆتۆمبێلی دۆشكە هەڵگر تێكبشكێنن و حەوت چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكوژن " . 



هه مومافێكی پارێزراوه بۆ

ئــایینده پۆست

2016