هه واڵ

سه ردێڕ

هه واڵ
هه واڵ
جاري التحميل ...
هه واڵ

بە فەرمانی راستەوخۆی بەغدادی، داعش چوار سەركردەی خۆی گولـلەباران كرد

بەو هۆیەی لە شەڕەكانی ناوچەكەدا هەڵاتبوون، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بە فەرمانی راستەوخۆی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی رێكخراوەكە، چوار سەركردەی خۆی گولـلەباران كرد.
    
سەرچاوەكە بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی راگەیاند: "رێًكخراوی تیرۆریستی داعش بە فەرمانی راستەوخۆی بەغدادی، ئێوارەی ئەمڕۆ 9ی نیسانی 2015، چوار سەكردەی خۆی كە خەڵكی دیالەن، گولـلەباران كرد  كە یەكێكیان لەسەردەمی رژێمی پێشوودا، نەقیبی ئەمن بووە". 

سەرچاوەكە وتیشی: "هۆكاری گولـلەبارانكردنی ئەو چوار سەركردەیەی داعش، بەهۆی هەڵاتنیان بووە لە شەڕەكانی ناوچەی شەرقات و میقدادیە"، رونیشكردەوە، گولـلەبارانكردنەكە بە بەرچاوی خەلًكەوە ئەنجامدراوە. 

سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەو چوار سەركردەیە، دوو مانگ لەمەوبەر لە زنجیرە چیاكانی حەمرین لە دوای هەڵاتنیان، لەلایەن داعشەوە دەستگیركراون". 

دوای ئەوەی نەیانتوانی بەر بە پێشڕەوی هیبَزە ئەمنییەكان بگرن، دەیان سەركردەو چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە شەڕەكانی دیالە و سەڵاحەدین هەڵاتن.         



هه مومافێكی پارێزراوه بۆ

ئــایینده پۆست

2016