هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند: "لە دڵەوە باوەڕمان وایە كە بە بەدەستهێنانی دەنگێكی زۆر و پشتیوانی گەل، بەربەستی بەردەم پەرلەمان تێدەپەڕێنین".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندووە : " لە دڵەوە باوەڕمان وایە كە بە بەدەستهێنانی دەنگێكی زۆر و پشتیوانی گەل، بەربەستی بەردەم پەرلەمان تێدەپەڕێنین."
ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە كەمپینی هەڵبژاردن، وتیشی " لەگەڵ خستنەڕووی كاندیدەكانمان لە ئەنقەرە، دەستدەكەین بە كارەكانمان ".
بە وتەی دەمیرتاش، هەدەپە سیاسەتێك بەرهەم دەهێنێت كە شایستە بێت و بەوەش كێشە سەرەكییەكانی توركیا چارەسەر دەكرێت و ئەگەر هەدەپە ئەم دید و روانگە فراوان و ئاشتییەی بەباشی بە خەڵك بگەیەنێت، كێشەی تیپەڕاندنی بەربەستی پەرلەمانی نامێنێت.
لە چوارچێوەی كارەكانی هەڵبژاردندا، هەدەپە پلانی داناوە سەردانی هەر 81 پارێزگاكەی توركیا و زۆربەی شار و شارۆچكەكان بكەن.