روخساری لاواز‌و بێ ره‌نگ و روو، دیمه‌نێكی سه‌رنج راكێشت نابێت بۆ سه‌یركردن، هه‌ندێك كه‌س له‌نائومێد بوونیان بۆ هه‌بوونی روخسارێكی رێك‌وپێك وجوان زۆر زیاده رۆیی ده‌كه‌ن كه كۆتایی دێت به روخسارێكی لاواز‌و ناته‌ندروست, هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی روخسار یان كوڵمێكی پڕ مانای ئه‌وه‌نیه چه‌وری كه‌ڵه‌كه بكه‌یت له‌سه‌ر رووخسارت, به‌ڵكو به‌مانای هاوسه‌نگكردنی پێستی روخسار به‌شێوه‌یه‌ك كه روویه‌كی لاوترو ته‌ندروست ترت پێ ببه‌خشێت .
ئه‌مانه‌ی له‌خواره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه چه‌ند راهینان و ئامۆژگاریه‌كن كه یارمه‌تیت ده‌ده‌ن ماسولكه‌كانی رووت پڕ و به‌رزبكه‌یته‌وه و روخسارت به‌شێوه‌یه‌كی خرپن تر‌و گه‌شتتر ده‌ربكه‌وێت .
ئامۆژگاری و راهێنانیه‌كان بۆبه‌ده‌ستهێنانی كوڵمێكی پڕ
جگه له‌درێژه پێدانی ژیانێكی چالاك ,پێویستیت به زیادكردنی بڕی چه‌ند خۆراكێكه بۆ زیادكردنی پڕی و جوانی كوڵمه‌كانت, مادده‌ی خۆراكی وه‌كو هه‌نگوین ,سێ‌و ,كوێزه‌ر ,شیر ,په‌نیر و ڕووه‌كی شۆڤان ناسراون به‌وه‌ی كه پێستی رووخسار‌و كوڵم پڕ‌و جوان ده‌كه‌ن .

* سێ پارچه له‌سێو و پارچه له‌گوێزه‌ر له‌گه‌ڵ نیوكوپ له‌ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵاوبكه, هه‌موو به‌یانیه‌ك ئه‌م شه‌ربه‌ته بخۆره‌وه بۆئه‌وه‌ی كوڵمه‌كانت خرپن ده‌ربكه‌ون .
* دووركه‌وتنه‌وه له‌جگه‌ره‌كێشان وخواردنه‌وه‌ی مادده حكولییه‌كان,چونكه ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پێست جیڕی له ده‌ستبدات .
* رۆژانه بڕێكی زۆر له‌ئاو بخۆره‌وه بۆ هێشتنه‌وه‌ی كوڵمه‌كانت به‌پڕی .
* هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژه له‌رێگه‌ی ده‌مه‌وه و هه‌واكه راگره له‌ناو ده‌مت، وه‌كو ئه‌وه‌ی زوڕنا بژه‌نیت، هه‌وڵبده كه خۆت راگری بۆماوه‌ی 30 بۆ 60 چركه دواتر به‌هێمنی هه‌واكه ده‌ربكه‌ده‌ره‌وه, ئه‌مه ئاسانترین رێگه‌یه بۆ ڕاهێنانی ماسولكه‌ی كوڵمه‌كانت وهێڵی شه‌ویلگه .
* لێوه‌كانت هه‌تا ده‌توانیت توند‌و گرژ بكه دواتر به‌ده‌م داخراوی لێوه‌كانت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه بۆشوێنی زه‌رده‌خه‌نه‌نه كردن، خۆت رابگره بۆنزیكه‌ی 5 چركه پاشان دووباره لێوه‌كانت درێژبكه‌ره‌وه بۆ ده‌ره‌وه, ئه‌م راهێنانه 15 جار دووباره بكه‌ره‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی روومه‌تیكی پڕ .
* بنكی ناو له‌پت دابنێ له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له لایه‌كانی ڕووت له‌سه‌ر لوتكه‌ی ئێسكی كوڵمه‌كانت هه‌تا ده‌كرێت به ته‌واوه‌تی و فراوانی زه‌رده‌خه‌نه بكه، ئه‌م گرژبوونه‌وه‌یه رابگره‌و بنكی ده‌ستت به‌كاربهێنه بۆ فشاركردنه‌سه‌ر ماسولكه‌كانی كوڵمت كه توند ده‌بنه‌وه كاتێك بزه ده كه‌یت، به‌م شێوه‌یه خۆت رابگره تا 10 بژمێره پاشان پشوو بده .
ئه‌م سێ ڕاهێنانه پێكه‌وه ئه‌نجام بده
ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی روخسار ده‌رده‌كه‌ین له‌رێجیمی له‌شجوانی رۆژانه‌مان، له‌كاتێكدا ڕاستیه كه ئه‌وه‌یه كه ماسولكه‌كانی رووخسار به‌هه‌مان شێوه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته‌مان كاردانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ وه‌رزش كردن و راهێنان, ده‌توانیت جیڕی وكۆلاجینی سروشتی روخسارت نوێ و لاوتر بكه‌یته‌وه له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی راهینانی ئاسان رۆژانه ,كه له‌به‌رامبه‌ردا یارمه‌تیت ده‌دات بۆ نه‌رمكردنی شوێنه لاوازه كانی رووخسارت، به‌م جۆره لاویه‌تی دره‌وشاوه‌ت پێ ده‌به‌خشێت .