ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی نوێی قوربانیانی كوشتارگه‌كه‌ی سپایكه‌ریان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، دۆزییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی نوێی قوربانیانی تاوانه‌كه‌ی سپایكه‌ریان له ده‌ره‌وه‌ی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له نزیك بنكه‌ی سپایكه‌ر، دۆزییه‌وه.
دوێنێ چوار شه‌ممه، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ژماره‌ی ئه‌و روفاتانه‌ی له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی كۆشكه‌كانی سه‌رۆكاتی دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌رهێنراون گه‌یشتووه‌ته (63) ته‌رم و (12) روفاتیش له‌وانه له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ناوه‌ڕاستی شاری تكریت، ده‌رهێنراون.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "هه‌موو قوربانییه‌كان، شوێنه‌واری گولـله به جه‌سته‌یانه‌وه دیاربووه و له پشته‌وه ده‌ستییان به‌ستراوه، له دوای ده‌هێنانه‌وه‌شیان راده‌ستی پزیشكی دادوه‌ریی كراون".
رێخراوی تیرۆریستی داعش، دوای ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ر شاری موسڵ و شاری تكریت و ناوچه‌یه‌كی به‌رینی پارێزگای ئه‌نبارو دیاله‌دا گرت، نزیكه‌ی 1700 خوێندكاری سه‌ربازی ده‌ستگیركرد له هه‌ندێك شوێنی جیاجیای شاری تكریتدا گولـله‌بارانی كردن و له چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدۆییشدا، شێوازی كوشتنه‌كانیانی بڵاوكرده‌وه.