ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، چه‌كداره حوسییه‌كان پارێزگای شه‌بوه‌یان له خۆرهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن به‌بێ هیچ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵكرد، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، چه‌كداره حوسییه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌شێك له سوپای ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، چونه نێو شاری عه‌تق سه‌نته‌ری پارێزگای شه‌بوه‌و له‌و پێشڕه‌وییه‌شدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا‌و هۆزه‌كانه‌وه، رێگرییان لێنه‌كرا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، حوسییه‌كان له‌دوای كۆنترۆڵًكردنی ئه‌و پارێزگایه، ژماره‌یه‌ك بازگه‌ی زۆریان داناوه‌و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ته‌واوی دامه‌زراوه حكومییه‌كاندا گرتووه.
پارێزگای شه‌بوه له‌دوای پارێزگاكانی مه‌ئره‌ب و حه‌زره مه‌وت، به گه‌وره‌ترین پارێزگای ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت له یه‌مه‌ندا داده‌نرێت.