بە پێی زانیارییەكان چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، هێزێكی زۆریان لە میحوەری گوێر كۆكردووەتەوە، پلانی هێرشكردنیشیان داناوە بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
سەرچاوەیەكی سەربازی لە میحوەری گوێر بە خەندانی راگەیاند " زانیاریمان هەیە داعش هێزی لە میحوەری گوێر و گوندی وەردەك كۆكردۆتەوە و پلانی هێرشی كردنی داناوە بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە."
وتیشی" كاتژمێر 5 ی ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە فرۆكەجەنگیەكان بە ئاسمانی گوێر دەسوڕانەوەو بۆردوومانی سنوری گوێریان كرد."
ئاماژەی بەوەشكرد" پێشمەرگە لە ئامادە باشی تەواودایە بۆ هەر ئەگەرێك یان هێرش كردنێك."