ئاژانسی فڕین ناسی نیشتیمانی و بۆشایی گه‌ری ئاسمانی (ناسا) رایگه‌یاند: شه‌وی یه‌كشه‌ممه كورتترین مانگ گیرانی ته‌واوی ئه‌م سه‌ده‌یه رووده‌دات.
كاتژمێر 3 و 16 خوله‌كی به‌یانی یه‌كشه‌ممه به كاتی زه‌ریای هێمن مانگ ده‌چێته ژێر سێبه‌ری زه‌ویه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر‌و 45 خوله‌ك مانگ گیران رووده‌دات تا هه‌ڵهاتنی خۆر.
ناسا راشیده‌گه‌یه‌نێت كه مانگ گیرانی ته‌واو بۆ ماوه‌ی 4 خوله‌ك و 43 چركه رووده‌دات پێش ئه‌وه‌ی خۆر هه‌ڵبێت، به‌مه‌ش ئه‌م مانگ گیرانه ده‌بێته كورترین مانگ گیرانی ئه‌م سه‌ده‌یه.
خه‌ڵكی له رۆژئاوای رووباری میسیسیپی باشترین شوێنیان ده‌بێت بۆ بینینی مانگ گیرانی ته‌واو و ته‌واوی ئه‌میریكاش ده‌توانێت مانگ گیرانی نیمچه ته‌واو ببینن پێشئه‌وه‌ی خۆر هه‌ڵبێت.
هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌مریكای باشوور و هیندستان و چین و رووسیا ده‌توانن مانگ گیران ببینن، به‌ڵام هه‌رێمه‌كانی گرینلاندو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كیشوه‌ری ئه‌ورپاو ئه‌فریقا ناتوانن بینه‌ری ئه‌م رووداوه بن.
مانگ گیران رووداوێكی سروشتیه‌و كاتێك رووده‌دات كه مانگ و زه‌وی و خۆر ده‌كه‌ونه سه‌ر هێڵێكی راست و سێبه‌ری زه‌وی (كاتێك زه‌وی له ناوه‌ڕاستی خۆر‌و مانگ دایه) ده‌كه‌وێته سه‌ر مانگ.
هه‌ندێك كات مانگ گیرانه‌كه ته‌واوه كه رووی مانگ تاریك یان سوورباو ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رگه هه‌وای زه‌وی ته‌نها رێگه به ره‌نگی سووری خۆر ده‌دات تێپه‌ربێت و بگاته سه‌ر رووی مانگ، هه‌ندێك جاری دیكه مانگ گیرانه‌كه نیمچه ته‌واوه‌و به‌شێكی سه‌ر مانگ ده‌كه‌وێته ژێر سێبه‌ری زه‌ویه‌وه.