بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێڵەكانی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، جگە لە زیانە مادیەكان ١١ كوژرا و برینداریان لێكەوتەوە .
سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە موسڵ بە خەندانی راگەیاند: " پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر پردی سەنحاریب بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبێڵەكانی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا تەقیەوە " .
وتیشی : " لە ئەنجامی تەقینەوە ئەو بۆمبە بەو كاروانەی ئۆتۆمبێلەكانی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، سێ ئۆتۆمبێل تێكشكێندران و شەش كوژراو پێنج برینداریان لێكەوتەوە " .
ئاماژەی بەوەشكرد : " پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناحیەی بەرتلە ١١ خانوویان تەقاندووتەوە " .
ئەوشی خستەڕوو : " ئەو خانووانەی ئەمرۆ لە لایەن چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناحیەی بەرتلە تەقێنراونەتەوە خانووی ئەو خەڵكەیە كە ئێستا لە دەرەوەی سنووری دەسەڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا دەژین " .