ئه‌مڕۆ 18ی حوزه‌یرانی2015، بانكی ناوه‌ندی عیراق ئاشكرایكرد بڕی 203 ملیۆن دۆلاری خستۆته زیادكردنی ئاشكراوه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی بازاڕ.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی بانكی ناوه‌ندی عیراق كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه تێیدا هاتووه: "بانكی ناوه‌ندی له‌زیادكردنێكی ئاشكرا‌و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی رۆژانه‌ی، ئه‌مڕۆ بڕی 203 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌یه‌كی باش داده‌نرێت بۆ هاوسه‌نگی نرخی دۆلار".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه كه، "ئه‌و بڕه‌ی خراوه‌ته‌وه زیادكردنی ئاشكراوه پێویستی بازاڕ داده‌پۆشێت و ناهێڵێت هه‌ڵاوسان دروست بێت له‌كڕین و فرۆشتندا".
هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه، رۆژی شه‌ممه ده‌وامی ئاسایی ده‌بێت له بانك-دا، پشوو نایانگرێته‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی دۆلار‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خه‌ڵكی كه‌متر پاره له‌بانقدا داده‌نێن".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا نرخی دۆلاری ئه‌مریكایی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی به‌جۆرێك نرخی 100 دۆلاری گه‌یشته نزیكه‌ی 144 هه‌زار دیناری عیراقی.