هه واڵ

سه ردێڕ

هه واڵ
هه واڵ
جاري التحميل ...
هه واڵ

سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەردەوامە: پێشمەرگە لە چوار قۆڵەوە داعش دەشکێنێت


بەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە رێگای چەند خۆکوژێکەوە هێرشیان کردە سەر ناحیەی تللسقوف سەر بەشاری موسڵ و هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێنرا.

رائید عەبدلمناف یوسف لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بە ئاژانسی ئەنادۆڵێ راگەیاندوە "سەعات چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لەسێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە".

وتی"دوای یەک سەعات لە شەڕکردن هێرشەکەی داعش تێکشێکنراو و تەرمی دوو چەکداری داعش کەوتە دەست پێشمەرگە".

ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە، راشیگەیاند"سەرەتا چەند خۆکوژێک لە پێشەوەی هێرشەکە بوون و لە پشت ئەوانیشەوە ژمارەیەک چەکدار کە چەند پەیژەی درێژیان هەڵگرتبوو لەسێ قۆڵەوە بەرەوڕووی سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە هاتن".

داعش بەنیازبوو لە رێگای  پەیژەکانەوە لە خەندەق و سەنگەرەکانی پێشمـەرگە دەرباز بێت  و ناحیەی تللسقوف داگیر بکەن.

رائید عەبدلمناف، زیاتر وتی "هێزەکانی پێشمەرگە بە هەموو جۆرەکانی چەکی بەردەستییان رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەوە و توانیان لە هەر سێ قۆڵەوە هێرشەکە تێکبشکێنن و زیانی زۆر بە چەکدارانی داعش بگەینن".

ئەوەشی خستەڕوو "کە تەرمی دوو چەکدار و چەند پەیژەیەک و  ژمارەیەک چەک تو بڕێک تەقەمەنی  داعش کەتوونەتە دەستی پێشمەرگە".

ناحیەی  تللسقوف سەر بەقەزای تلکێفە و 30 کیلۆمەتر لەشاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەواوە دوورە، دەکەوێتە نێوان قەزای تلکێف و ناحیەی ئەلقوش و زۆربەی دانیشتووانەکەشی کلدانن و ھەردوو کەنیسەی بەناوبانگ (مار کورکیس و مار یەعقوب)ی تێدایە ، دوای داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە ئەو شارۆچکەیەش دەستی بەسەرداگیرا، بەڵام دوای پازدە رۆژ لەداگیرکردنی، لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵکراوەتەوە. 



هه مومافێكی پارێزراوه بۆ

ئــایینده پۆست

2016