هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، له ناوچه‌كانی سه‌لاحه‌دین، له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ داعشدا پێشڕه‌وییه‌كی گه‌وره‌یان تۆماركردووه و له‌ئێستادا ڕووبه‌رێكی فراوانیان له‌قه‌زای بێجی (40 كلیۆمه‌تری باكوری تكریت) ئازاد كردووه، له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا هێرشیكی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا و چوونه ناوسه‌نته‌ری قه‌زاكه‌وه.
له‌م میانه‌یه‌دا “ئاژانسی باس‌نیوز” چه‌ند زانیارییه‌كی تایبه‌تی ده‌ست كه‌وتووه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن داعش تانكه‌ری بۆمبڕێژكراو له‌ناحیه‌ی زابی سه‌ربه قه‌زای حه‌ویجه‌وه، بردۆته گوندی زه‌ویه‌ی سه‌ربه قه‌زای شه‌رقات له باكوری تكریت.
سه‌رله‌نوێ هێزه‌كانی سوپای عێراق ومیلیشیاكانی حه‌شدی میللی و ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی هۆزه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن جارێكی تر قه‌زای بێجی له‌داعش پاك بكه‌نه‌وه. كه‌پێشتر له كۆتایی ساڵی 2014دا ئه‌و قه‌زایه‌یان ڕزگاركردبوو. به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی حكوومه‌تی عێراق و نه‌ناردنی كۆمه‌كی سه‌ربازی ولۆجیستیه‌وه، كۆنترۆڵی قه‌زاكه‌یان له‌ده‌ستدا و كه‌وته‌وه ژێر ده‌ستی داعش.
هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سێ قۆڵه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ سه‌ر سه‌نته‌ری قه‌زای بێجی ده‌ست پێ كرد. میحوه‌ری یه‌كه‌م له قۆڵی گوندی مه‌زره‌عه‌و ناوچه‌ی حاوی بێجییه‌وه. قۆڵی دووه‌م له نزیك هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه. قۆڵی سێیه‌میش له ناوچه‌ی پیشه‌سازییه‌وه. به‌وه‌ش توانییان پێشڕه‌وییه‌كی زۆر به‌ره‌و ناو سه‌نته‌ری بێجی بكه‌ن و، له‌پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ناوچه‌ی هۆندای و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان ئازاد كرد، له‌ئێستادا به‌ته‌واوی نزیك بوونه‌ته‌وه له دادگای بێجی و بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌كه. سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان باس له‌ئازادكردنی ئه‌پارتمانی قایمقامیه‌تی قه‌زاكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی نه‌قیب كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه ،به باسنیوزی ڕاگه‌یاند : “به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌زاكه، به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كراوه ،له‌پاش ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ئه‌و پرده بچوكه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه‌له‌سه‌ر ڕووباری دیجله‌یه و، قه‌زای بێجی و گوندی به‌عیجی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه”.
ڕونیشی كرده‌وه: “سوپای عێراق گه‌یشتۆته شه‌قامی پزیشكان له‌ناوه‌ڕاستی بێجیدا، له‌پاش كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌باشوری قه‌زاكه‌دا”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” له‌قۆڵی ڕۆژئاوایشه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان ئه‌و شه‌قامه بازنه‌ییه كۆنترۆڵ بكه‌ن كه ده‌گاته‌وه شاره‌دێی سینییه”. ئاماژه‌یشی دا به‌وه‌ی: “پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامن، تاكو كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دێیه‌ش به‌ته‌واوی”.
له‌هه‌مان كاتدا، له‌ڕێی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناوچه‌ی حه‌ویجه‌دا، كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكه‌ینه‌وه، باس‌نیوز زانیاریی گرنگی ده‌ست كه‌وت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی: “چه‌كدارانی داعش چه‌ندین تانكه‌ری بۆمبڕێژكراویان له‌شاره‌دێی زابه‌وه كه‌ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژئاوای كه‌ركه‌كووك، گواستۆته‌وه به‌ره‌و گوندی زه‌ویه‌ی شه‌رقات. له‌وێشه‌وه بۆ قه‌زای بێجی له باكوری تكریت”.
قه‌زای بێجی كه‌ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان به‌غدا وموسڵ، خاڵێكی پێك گه‌یشتنی زۆر گرنگه، له‌وێوه به‌ره‌و سێ پارێزگای گرنگی عێراق ڕێگه‌كان درێژده‌بنه‌وه” سه‌لاحه‌دین، كه‌ركووك، موسڵ”.
به‌گوێره‌ی بۆچونی چاودێران، بایه‌خی ڕزگاركردنی بێجی بۆ دووخاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه: یه‌كه‌م خاڵێكی ئابورییه به‌و پێیه له بێجیدا گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی عێراق هه‌یه. واته پاڵاوگه‌ی بێجی. هه‌روه‌ها خاڵی دووه‌میش ستراتیژییه چونكه گرووپه تیرۆریست وچه‌كداره‌كان ئه‌و شاره وه‌ك ڕادارێك بۆ چاودێری جموجوڵه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌كاردێنن. جگه‌له‌وانه‌ش بێجی سه‌نته‌رێكی گرنگه بۆ دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی وباربووكردن له‌نێوان موسڵ وشاره‌كانی تری پارێزگای سه‌لاحه‌دیندا.
