یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی رایگه‌یاند که‌ریم بنزیمه‌ی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌که‌یان ناتوانێت بۆ دێربییه‌که‌ی شاری مه‌درید ئاماده‌بێت به‌هۆی پێکانه‌وه.
شه‌وی چوارشه‌ممه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌نێو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌کات و یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 8ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له‌ئێستادا کارلۆ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌ری مێره‌نگیه‌کانیش ئه‌رکی قورسه‌و ده‌بێت هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه بدات که هاتوونه‌ته رێگه‌ی، چونکه جگه له که‌ریم بنزیمه هه‌ریه‌که له گاریس به‌یل و لۆکا مۆدریچ ناتوانن به‌شداری ئه‌و یارییه چاره‌نووسسازه بکه‌ن به‌رامبه‌ر رۆخی بلانکۆس به‌هۆی پێکانه‌وه.
